سەرۆکی یەکێتی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی لە کۆیە ووتی "سڵاو پارێزگاری هەولێر، باشە لە ساڵێکدا دووجار بانگەشەی هەڵبژاردن هەبوو، بیرتان کەوتەوە کۆیە سەر بە پارێزگاکەتانە"، لە وەڵامدا پارێزگاری هەولێر، دەڵێت" چەند ساڵە بەشانازیەوە خزمەتی کۆیەمان کرد، کاکی سڵاو نێر، بەهەموو تەمەنی خۆی و حزبەکەی خزمەتی کۆیەی نەکرد و ناکات".
شەمە، ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، لە کاتی بانەگەشەی لیستەکەی لە کۆیە سڵاوی نارد بۆ پارێزگاری کەرکوک و تانەی لێدا بەوەی تەنها لە کاتی هەڵبژاردندا بیری کۆیەیان دەکەوێتەوە و کاتی دیکە خزمەتی قەزای کۆیە ناکەن و بە بەشێک لە پارێزگاکەی خۆیانی نابینن، لە دوای قسەکانی بافڵ تاڵەبانی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وەڵامی بافڵ تاڵەبانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دایەوە و وتی " کۆیە (خونی) داوە لۆ خۆشگوزەرانی و شکۆمەند ژیان، کۆیە ئیشی دەوێ ئیش نەک هاوارو گارەگار".
٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، شەقامی ٤٠ مەتری فیدراڵی (شەقامی مام جەلال) لە لایەن قوباد تاڵەبانیەوە بە ڕووی شۆفێراندا کرایەوە، ئەم شەقامە ساڵی ٢٠١٣ بەردی بناغەکەی دانراوە، دوای کردنەوەی شەقامەکە، ٢٤ تشرنی یەکەم پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، پرۆژەکە بە حزبی کراوە و لە لایەن کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە ئەنجامدراوە و ئەوان وەک پارێزگار ئاگادار نەکراونەتەوە لە کردنەوەی پرۆژەکە.