جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان، شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم لە وتارێکیدا ڕایگەیاند" ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە و ئێمە ناوی دەنێین، قۆناغی جێبەجێکردنی دەستوور، ئەو دەستوورەی پێویستە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.''
نێچیرڤان بارزانی، لە بانگەشەی حیزبەکەی داوای یەک ملیۆن دەنگی لە لایەنگران و ئەندامانی حیزبەکەی و خەڵکی کوردستان کردووە، هەروەها، وتیشی'' "بۆ ئەوەی پارتی لە بەغدا باشتر و بەهێزتر بەرگری لە کوردستان بکات، بەڵێنمان ئەوەیە رۆژی ١١ی ١١ هەموومان بچینە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بدەینە لیست ٢٧٥ـی پارتی کە لیستی کوردستانێکی بەهێز و پێشکەوتووە."
باسی لەوەشکرد، ئەو سیستەمەی عێراق لەگەڵ هەرێم بەکاریدەهێنێت بەتەواوی مەرکەزییە و ئەولەویەتی پارتی ئێستا، دابینکردنی مووچەی خەڵکی کوردستانە، بڕوای وایە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.''
پارتی بە ژمارەی ٢٧٥ بەشداری لە هەڵبژاردن کردوە، زۆرترین ژمارەی کاندیدانی پارتی لە پارێزگای نەینەوایە، بۆ ٣١ کورسی دیاریکراوی ئەو پارێزگایە پارتی ٦١ کاندیدی هەیە.
لە دوای ئەوە زۆرترین کاندیدی پارتی لە پارێزگای سلێمانییە بۆ ١٨ کورسی ئەو پارێزگایە ٣٦ کاندیدی دیاریکردووە.