وەزارەتی کارەبا: لەزستاندا مۆلیدەئەهلییەکان کاردەکەن

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئاشكرایدەکات، هەوڵ دەدرێت لە زستاندا کارەبای ٢٤ کاتژمێری بدرێت بە هاووڵاتیان، بەڵام تا ئێستا دڵنیا نین
 
ئومێد ئەحمەد، شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم لە دواین لێدوانیدا باسی لەوەکرد، گەر لە زستاندا هاووڵاتیان کارەبا بۆ ئامێری گەرمکردنەوە بەکاربهێنن ئەوا پارەیەکی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی ئاشکراکرد، گرێبەستیان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردوە ئەگەر نەمانتوانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابین بکەین هاوکارمان دەبن، بەڵام هاووڵاتیان پارەی مۆلیدە نادەن.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا راشیگەیاند'' لە ئێستادا بەڕێژەی لە ٥٠٪ خەڵکی هەرێمی کوردستان خاوەنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری و هەوڵیشدەدرێت زیاتر ئەم پڕۆژەیە فراوانتر بکرێت، بەهۆی پڕۆژەی ڕوناکی بەرێژەی لە ٣٠٪ بەکارهینانی کارەبا دابەزیوە.''
 
لە درێژەی قسەکانیشدا دەڵێت'' رۆژانە زیاتر لە ٤٠٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێن، لە سێ سەرچاوە بەرهەمهێنانی ‌غازی سروشتیمان هەیە بەڵام ئەو بڕانە کەمن بۆ پڕۆژەی ڕوناکی چونکە لە هەروەرزێکدا زیاتر لە پێنج هەزار مێگاواتمان پێویستە بۆیە پێوستیمان بە بەرهەمهێنانی غازی زیاترە ،لەم قۆناغەدا ٦٥٠ ملیۆن پێ سێجا غازمان بۆ دابین کراوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.'' 
 




PM:10:55:25/10/2025