سەرجەم رێکارەکان لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو کران و مووچەی مانگی ٨ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا سەرجەم رێکارەکان لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو کران و مووچەی مانگی ٨ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرا.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پارەکە خەرج بکرێت و بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان.
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند" لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکەین".
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ ماوەی ٨٦ ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئاب-یان وەرنەگرتووە.