تەمویلی مووچەی مانگی ٨ خرایە سەر هەژماری دارایی هەرێم

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە" تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی".

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە " ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٥/١٠/٢٦ ) بڕی ( ٩٤٥،٨١٧،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو چل و پێنج ملیارو هەشت سەدو حەڤدە ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند" لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکەین".




AM:11:12:26/10/2025