ئاک پارتی یەکەم هەڵوێستی خۆی دەربارەی کشانەوەی پەکەکە لە تورکیا رادەگەیەنێت

وتەبێژی ئاک پارتی ئاشکرای دەکات کە بڕیاری پەکەکە بۆ کشانەوە لە تورکیا، دەرەنجامێکی بەرجەستەی پێشکەوتنە لە نەخشەڕێگەی "تورکیای بێ تیرۆر" دا.

عومەر چەلیک وتەبێژی ئاک پارتی دوای راگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە سنورەکانی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی سەرجەم پێکهاتە چەکداری و نایاساییەکانی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا و بەتایبەتی لە عێراق و سووریا و هەموو ناوچەکە، ئەجێندای سەرەکیی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆرە."

هەروەها وتیشی "بەردەوامبوونی پەکەکە لەسەر چەکدانان بەبێ پچڕان، سەردێڕی سەرەکیی نەخشەڕێگەی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆرـە".

ئاشکراشی کرد کە پێویستە پرۆسەکە لە هەموو هەوڵێکی وروژێنەر بپارێزرێت و رێگە نادەین تۆمەتی ناڕەوا وبوختان پرۆسەکە لە ئامنجئ سەرەکی دووربخەنەوە.

ئەمڕۆ لە بناری قەندیل پارتی کرێکارانی پەکەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی رۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە کە هێچەکانی خۆی لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێنێتەوە و وتی" هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە نا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە قەندیل، ڕاگەیاندراوی هەنگاوە مێژووییەکە خوێندرایەوە."

دەقی راگەیەنراوەکە:https://www.speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=148228&Jor=1



 




AM:11:29:26/10/2025