کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" خۆڵ دەبارێت".
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆیەك شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ وپەڵەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری دورست بوونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێ ناوچەدا و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( ٢-٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە .
ئاشکراشی کردووە کە سبەی دوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٨ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢٦ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٢٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٨ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی