دوای ئەوەی بەڕێوبەر و بێژەری کەناڵ ئێن ئاڕ تی شوان عادل لە هەولێر دەستگیرکرا، کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، بەڕێوبەری دەزگاکە بە کەفالەت ئازادکراوە.
یەک شەمە، ٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، شوان عادل بەڕێوبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی شەقڵاوەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە سزای زیندانیکردنی بۆ دەرچوو، بڕیارەکە لەسەر سکاڵای دەزگای ئەیلولی پارتی دیموکراتی کوردستان درابوو کە لە ساڵی ٢٠١٩ سکاڵایان بەرامبەر تۆمار کردبوو، بە پێی هەواڵێکی ئێن ئاڕتی ئێستا شوان عادل بە کەفالەت ئازادکراوە.
دوای دەستگیرکردنی بەڕێوبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی، هەریەک لە سەنتەری میترۆ و لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان، دەستگیرکردنی شوان عادلیان بە کارێکی دژی یاساکانی ڕۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان ناوبرد و داوای ئازادکردنیان کرد.