وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت'' نزیکەی ٥٥٠ هەزار مووچه‌خۆری مه‌ده‌نی و خانه‌نشین مووچه‌ی مانگی هه‌شت به‌شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی له ڕێگه‌ی هه‌ژماری منە‌وه وه‌رده‌گرن.''
وه‌زاره‌ته‌كه یەکشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت'' ئه‌م پڕۆسه‌یه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌زموونی خانه‌نشینان بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانترین شێوه ده‌ستییان بگات به مووچه‌كانیان".
راشیگه‌یاندووه كه تا ئێستا، زیاتر له ٩٥٠ هەزار مووچه‌خۆر خۆیان تۆمار كردووه له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من. له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌ش زیاتر له ٥٨٠ ئامێری راكێشانی پارە سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێگیركراون بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی ٢٤ كاتژمێری بتوانن پاره ڕابكێشن.
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران، له ساڵی ٢٠٢٣ له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا.