ئه‌مشه‌و یەکشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم، له‌ئه‌نجامی روداوێكی ته‌قه‌كردن لە هەولێر كه‌سێك كوژراوه و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
بەپێی زانیارییەکان، له‌ناو سه‌نته‌ری بازاڕی هه‌ولێر له‌نزیك بازاڕی نیشتمان، شه‌ڕ و ناكۆكی له‌نێوان دوو كه‌س رویداوه و یه‌كێكیان به‌ده‌مانچه ته‌قه‌ی كردوه و كه‌سی به‌رامبه‌ری به‌سه‌ختی برینداركردوه، پاشانیش هه‌ڵاتوه.
بەڵام دوای ئه‌وه‌ی برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی كراوه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، دوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ده‌كرێت.
هاوکات، هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه، پاش كه‌متر له ٣٠ خوله‌ك توانیویانه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه.
تا ئێستا، پۆلیسی هه‌ولێر هیچ لێدوان و رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی روداوه‌كه نه‌داوه و هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ش نه‌زانراوه