پۆلیسی هەولێر: ئەو گەنجەی دوێنێ شەو کوژرا لەسەر کێشەیەکی کۆن بوە

‌وێنەی کوژراو

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕوداوی کوشتنی ئەو گەنجەی شەوی ڕابردوو لە هەولێر کوژرا، لە ڕونکردنەوەکەدا هاتوە "بکوژ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامە".

دوو شەممە، ٢٧ تشرینی یەکەم، ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە ڕوداوی کوشتنی ئەو گەنجەی لە بازاڕی کۆتری سەلام لە هەولێر کوژرا، پۆلیس دەڵێت " دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچوونێکی چڕ،  دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووه، کە بکوژ دانی پێدا ناوە، بۆیە شەوی ڕابردوو بکوژ بە ناوی (ێ‌. ھ. ح) بە چەکێکی جۆری دەمانچە هاوڕێکەی بە ناوی (ی. د. ع) دەکوژێت و ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە".

سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن "کە هۆکاری ڕوداوەکان لەسەر هاککردنی مۆبایل و بردنی وێنەبوە لە لایەن بکوژەوە"، بەڵام لە ڕونکردنەوەی پۆلیسدا پشتڕاست نەکراوەتەوە.




PM:12:49:27/10/2025