سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژانی پۆلیسەکەی سلێمانی دەرچوو

‌ئەرشیف- دادگای سلێمانی
دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای لە سێدارەدانی بۆ بکوژانی کارمەندێکی پۆلیس نەهێشتنی تاوانەکانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەرکرد.

دوو شەممە، ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، دادگای تاوانەکانی ٣ی سلێمانی سزای لە سێدارەدانی بۆ بکوژانی ڕزگار ئەحمەد حەسەن دەرکرد، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە بڕیاری دادگا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردوەتەوە، و ڕایگەیاند " ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی ٣ی  سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ هەردوو تاوانبار (ژ، س، ح و ر،ح، ق ) دەركرد، شەهید ڕزگار ئەحمەد بۆماوەی ١١ ساڵ لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تا كاتی شەهیدبوونی لەئەرك و خزمەتدا بووە".

ڕزگار ئەحمەد حەسەن، ٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤، لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا، ڕوبەڕووبونەوە لە نێوان پۆلیس و کەسێکی نزیکی داواکراودا ڕویدا و لە ئەنجامدا پۆلیسێک بریندار بوو، ڕزگار ئەحمەدیش گیانی لەدەستدا. 




PM:05:07:27/10/2025