وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرادەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە خوێندنی باڵا ئاشکرایدەکات، بەرپرسان دڵنیاییان پێداون، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی هەشتیان بۆ خەرج بکرێت.

هیوا سەمەد، لە دواین لێدوانیدا، ڕایگەیاند” لەگەڵ بەرپرسان لەسەر هێڵین و بەڵێنیان داوە لە دوو رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا مووچەمان بۆ خەرج بکرێت.”

لەلای خۆشیەوە، کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە، باسی لەوەکردوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری دڵنیایی پێداین، کە چوارشەممە یان پێنجشەممە مووچەکەمان دابەش دەکرێت".

 ئەمە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٦٠ هەزار  مووچەخۆری گرێبەست هەن، کە زۆرینەیان مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستانە، بەڵام لەگەڵ ناردنی مووچە لە بەغداوە مووچەکانیان دابەش دەکرێت.



PM:08:44:27/10/2025