لە پارێزگای بالکئەسیر لە تورکیا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلەی ڕێختەر ڕوویدا، تائێستا زیانەکانی نەزانراوە.
سەرۆكایهتیی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكانی توركیا، ڕایگەیاند'' بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلەی ڕێختهر، شارۆچکەی سندرگی سەر بە پارێزگای باڵكئهسیری هەژاندووە و قوڵاییەکەی ٥.٩٩ کم لە قولایی زەویدا بووە.''
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە'' بوومەلەرزەکە لە ئیستانبوڵ هەستی پێکراوە و هاوڵاتیان بەهۆی بوومەلەرزەکە لە ماڵەکانییان هاتووەنەتە دەرەوە، تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانەکان نەزانراوە.''
لە مانگی ئابی ئەمساڵ، بەهەمانشێوە بومەلەرزەیەک شارۆچکەی سندرگی پارێزگای بالکئەسیر، بە گوڕی ٦.١ پلەی ڕێختەر هەژاند.