سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ڕویداوە کە تێدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدسی بێ تابلۆ له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود لە بەرامبەر نەخۆشخانەی شار كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا.

هاوکات، لە ئه‌نجامی روداوه‌كه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ شۆفێر و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بوون، تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرانەکراوە بەڵام بە پێی زانیارییەکان هۆکاری سەرەکی ڕوداوەکە بۆ خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

هەروەها، بەوتەی شایەتحاڵەكانی رووداوەكە، ئۆتۆمبیلەكە بە خێراییەكی زۆر رۆیشتووەو ویستویەتی خۆی لە سەگێك لابدات لە شەقامەكە بووە ، بەوهۆیەوە خۆی كێشاوە بە شۆتەكەداو رووداوێكی سەخت بووە و ئۆتۆمبیلەكە پارچە پارچە بووە. 




AM:08:55:28/10/2025