لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت، پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تا تەواوی خێزانەکان نەوت وەردەگرن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی یەکەم، لە ناوەندی شاری هەڵەبجە دەست بەدابەشکرد نەوتی سپی ماڵان دەکەن.
لەبارەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونەکەشی، مەرجە هەر خێزانێک کارتی زیرەکیی هەبێت و بەڕیوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندوە، گەڕەک بە گەڕەک و ماڵ بە ماڵ نەوتەکە دابەشدەکرێت، هەر ماڵێکیش ٢٠٠ لیتر نەوتی پێدەدرێت و نرخەکەشی ١٠٤ هەزار دینارە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامیی دەبێت تا ئەوا کاتەی تەواوی خێزەکانی ناوچەکە بەشەنەوت وەردەگرن.
لەلای خۆشیەوە، یادگار فهتاح، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، ڕایگەیاند'' دابەشکردنی نەوت لە گەرمیان دەستیپێکردەوە، ڕی پێویست نهوت دابینكراوه بۆ گهرمیان كه خۆی له ٤١ ههزار بهرمیل دهبینێتهوه، تاوهكو خێزانێک بمێنێت ئێمه بهردهوام دهبین له دابینكردنی نهوت رۆژانه.''