دانیشتووانی گوندی سەردار بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە سنوورەکەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دانیشتووانی گوندی سەردار لە سنووری شاری هەولێر، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەكی گوندەكەیان بەڕووی شۆفێراندا داخستووە و ئاگریان لە ڕێگاكەدا كردووەتەوە.
بەشێك لە دانیشتووانی گوندی سەردار دەڵێن، ڕێگای گوندەكەمان زۆر خراپە و تا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار بەدەم چارەسەری كێشەكانمانەوە نەهاتووە.
خۆپیشاندەران، ئاگریان لە ڕێگای سەرەكی گوندەكەیان كردووەتەوە و ڕێگا بە هاتوچۆی شۆفێران نادەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ماوەكانی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی هەلی كار چەندین جار لە سنووری هەولێر خۆپیشانادن ئەنجامدراوە.