بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لەناوچەکانی گەرمیان کە کەمێک بەرزتردەبێتەوە.
هاوکات، سبەی چوارشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت و خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٦ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٢ پلەی سیلیزی