ڕۆژنامه‌نوسێكی دیاری توركیا ئاشكرایكردوه، پێشبینیدەکرێت زیاتر لە ٥٠٠ دەستگیرکراوی پەکەکە ئازادبكرێن و سودمەندبن لەیاسای مافی هیوا.
ئیسماعیل سەیماز، سێشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند'' مەهمەت ئوجوم ڕاوێژكاری تایبه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، داوایانكردوه ئۆجه‌لان‌و گیراوانی دیكه‌ی دۆزی كه‌جه‌كه یان په‌كه‌كه كه ئێستا له‌زیندانه‌كانی توركیادان یاسای مافی هیوا بیانگرێته‌وه.''
وتیشی'' هه‌ربۆیه پێشبینیده‌كرێت، ٥٤٠ دەستگیرکراوی په‌كه‌كه و له‌پێش هه‌مویشیانه‌وه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌و یاسایه سودمه‌ندبن و له‌گرتوخانه بێنه ده‌ره‌وه‌و ئازاد بكرێن".
ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت'' ئه‌وه‌نده‌ی من زانیاریم هه‌بێت زیاتر لە ٤٥ گه‌ریلای په‌كه‌كه له‌ناو خاكی توركیادان، به‌ڵام ته‌نها ٢٥ یان كشاونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانی دیكه تائێستا ماونه‌ته‌وه، واته كۆی ژماره‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه پاشه‌كشه‌یان نه‌كردوه".
ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بناری قەندیل پارتی کرێکارانی پەکەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی رۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە کە هێچەکانی خۆی لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێنێتەوە و وتی" هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە نا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە قەندیل، ڕاگەیاندراوی هەنگاوە مێژووییەکە خوێندرایەوە."