مەسعود بارزانی: چەکی کیمیایی لەسەر گەلی کورد تاقی کراوەتەوە

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشکرایدەکات، ئەوەی زانیویانە و بۆمان سەلمێنراوە، بەشێکی زۆری گەنجانی کوردانی فەیلی و بارزانییەکان، بۆ ناوچەکانی عەکاشات و قائیم بردرابوون و چەکی کیمیاییان لەسەر تاقی کرابووەوە.

مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەم، لە وتارێکدا لە پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد، لە شاری دهۆک، ڕایگەیاند'' هیواخوازم ئەو هەڵبژاردنەی لەپێشە بۆ عێراق، ئیدی دۆخێکی سەلامەتتر و تەندروستتر بێنێتە پێش، دۆخێک بێتە پێش کە ئەو دەستوورەی هەیە ببێتە نێوبژیوان، لەنێوان هەولێر و بەغدا، لەنێوان هەر هاووڵاتییەک و حکومەتیش.'' 

وتیشی'' جێگەی داخە، ئەوەی ئێمە دەیبینین هێشتا هەندێك ماون، لەژێر کاریگەری ئەو فەرهەنگەدان کوردی پێ ئەنفالکرا، نابێ ئەو فەرهەنگە لە عێراق بمێنێت، گەلی کورد ئەو دەرسەی پێشانی من و هەموو جیهان دا، بەداخەوە قیمەت و قەدری ئەو هەڵوێستە هێشتا نازانرێت، باسی ئاشتەوایی دەکەن بۆ ئەم وڵات و ئەو وڵات، بەڵام ئەوەی لە کوردستان روویداوە لە هیچ وڵاتێکی جیهان نەبووە.'' 

 بارزانی باسی لەوەشکرد، ئەو قەرەبووە مەعنەوییە، چونکە ئەو خوێنەی ئەو کەسانە هیچ شتێک جێگەی ناگرێتەوە، ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشە بەردەوام داکۆکی لە مافی ئەو کەسانە بکات. 





PM:01:30:28/10/2025