سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کاتی بانگەشەی حزبەکەیدا بۆ هەڵبژاردن لە کەرکوک، ڕایگەیاند "لایەن هەیە دەڵێت کەرکوک ڕزگار دەکەین، نەگبەت کەرکوک ڕزگار کراوە، بە دیموکراسی ویەکڕیزی کەرکوکمان ڕزگار کرد نە بە فشەی ئاسمانی و درۆ".
سێ شەمە، ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کاتی بانگەشەی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی "حزبێک هەیە دوو کورسی هەیە لە کەرکوک، پرسیار لە خەڵکی کەرکوک دەکەم لە ڕزگارکردنی عێراقەوە تا ئەمڕۆ ئەو حزبە چیکردوە بۆ کەرکوک، هەر گیرفانی خۆیان پڕ کردوە و کەرکوکیان لەبیر چوەتەوە، بێزیان نەهات بێنە کەرکوک، بێزیان نەهات بۆ کاندید و خەڵکی خۆیان نەیانوێرا بێن بۆ کەرکوک".
"ئەیانەوێت هەرێم بڕوخێنن ئێمە هەرێم دەپارێزین، کێ ئەیەوێت پارتی بڕوخێنێت، نەگبەت، حەقمان چیە بەسەر ئێوەوە، ئەم قسانە هی ساڵێک پێش ئێستا بوو نەک ٢٠٢٥" سەرۆکی یەکێتی وای وت.
١١تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕیوە دەچێت، بانگەشەی هەڵبژاردن لە ٣ تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردوە، یهكێتی نیشتمانیی كوردستان به ژماره ٢٢٢ له بازنهكانی سلێمانی، دهۆك، ههولێر، كهركوك و دیاله بۆ ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق بهشداره و هاوكات له چوارچێوهی سێ هاوپهیمانێتیدا لهپارێزگاكانی نهینهوا و سهلاحهدین و بهغداد، زیاتر له ١٥٠ بەربژێری هەیە.