گۆڕان بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی دیاریكرد
بەپێی رێكەوتنی بزوتنەوەی گۆڕانو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی، بزوتنەوەی گۆڕان پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی بەردەكەوێت، گۆڕانیش هەڵسوڕاوێكی خۆی بۆ ئەو پۆستە دەست نیشان دەكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی میدیای راگەیاند بزوتنەوەی گۆڕان "فەرەیدون غەریب"ی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی دەستنیشان كردوە.
فەرەیدون غەریب پێشتر كادیری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە.
PM:04:45:18/12/2014