سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، لە پارێزگای دهۆک، ڕایگەیاند " ئەو گازەی هەمانە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان بەکاریدەهێنین، چونکە موڵکی هەموو خەڵکە و موڵکی هیچ لایەنێک نییە".
سێ شەممە، ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لە کاتی کردنەوەی پرۆژەی ڕاکێشانی هێڵی گازی سروشتی هەولێر- دهۆک، بۆ میدیاکان قسەی کرد و وتی " حکومەت هەوڵیدا بەرهەمی گاز زیاد بکات و ئێستا بۆ دوو بەرامبەر زیاد بووە، دەمانەوێت کوردستان بکەینە شوێنێک بتوانێت کارەبا بداتە عێراق و وڵاتانی دەوروبەریش".
هێڵی گازی سروشتی هەولێر – دهۆک لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا ئەم پرۆژەیە تەواو بوە و تێچووی پرۆژەکە ٥٩١ ملیۆن دۆلارە.