ئەبوبەکر هەڵەدەنی لە نوسینێک کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە رەخنە لە شێوازی سیاسەتی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی بەرەی هەڵوێست، دەگرێت و دەڵێت" کاک حاجی عەلی حەمە ساڵح سیاسەت بەسادەو ساکاری وخۆشباوەڕی ناکرێت بەنمونە وێنەگرتن وکۆمێنت نوسین لەگەڵ خورشید هەرکی".
دەشڵێت" ئەم قسەم لەماڵی خۆتان عەرزکردیت کە من لادێییم ناوم ئەبوبەکر هەڵەدنیە ولەناوجەرگەی عەشرەتدا ژیاوم وچاوم هەڵهێناوە".
دەقی نووسینەکە:
کاک حاجی عەلی حەمە ساڵح سیاسەت بەسادەو ساکاری وخۆشباوەڕی ناکرێت بەنمونە وێنەگرتن وکۆمێنت نوسین لەگەڵ خورشید هەرکی.
ئەم قسەم لەماڵی خۆتان عەرزکردیت کە من لادێییم ناوم ئەبوبەکر هەڵەدنیە ولەناوجەرگەی عەشرەتدا ژیاوم وچاوم هەڵهێناوە دوو جۆرخەڵکی عەشایەر هەیە:
١/هەندێک مەردن خزمەت
کارن وبۆکورد وکوردستان زۆر ماندوو بون لەشۆڕشە یەک لەدوای یەکەکاندا ،کراوەو خوێندەوارو نانبدە ولەتەنگانەدا جوامێرن.
٢/ئەوانی تر بەدوای بەرژەوەندیەکانیاندا دەگەڕێن دەسەڵات وپارە لەکوێ بێت وەک گوڵە بەڕۆژە ڕویان لەوێ یە،ئەوانە تەنها بۆقەرەباڵغی پرسەو تەعزیە باشن.
تێبینی:تکایە کەس کۆمێنت بۆ دەنگ و حزبایەتی تەسک وشەڕەلیست نەنوسێت قسەم لەسەر پرەنسیپی گشتی سیاسەتکردنە.