رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەنرا

سبەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجەوە پشووی فەرمییە.

نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند " بەبۆنەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان ، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لەو بۆنە گرنگەدا، پشوی فەرمییە".

ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران  و مامۆستایان تا بەشداری لەم چالاکییە کولتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن.




AM:10:47:29/10/2025