مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت  

وەزارەتی دارایی وئابووری لە راگەیەنراوێکدا بلڵاویکردەوە" ڕۆژی یەک شەممە ( ٢ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هاوکات هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.





PM:12:50:29/10/2025