زانیاری نوێ سەبارەت بە تێکەڵ بوونی هەسەدە لە سوپای سوریا ئاشکرادەکرێت

هێزەکانی سوریا دیموکرات تێکەڵ بە سوپای سوریا دەکرێن و لە پڕۆسەکەدا ٣٠٪ی ئەرکانی سوپا دەدرێتە هێزە کوردییەکە و لە تەواوی سوریادا بوونیان دەبێت.
 
سەرچاوەیەکی نزیک لە هەسەدە ئاشکرایدەکات، لە چوارچوێوەی پڕۆسەی تێکەڵکردنی شەڕڤانان بە سوپای سوریا، هێزەکانی هەسەدە لیستی فەرماندەکانی ئەو فیرقە سەربازییانەی پێشکەش بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات کە دەخرێنە ناو سوپا و لیوا تایبەتەکان و نوێنەرانیان لە ناو وەزارەتی بەرگریی ئەرکانی گشتیی سوریا.

فەرماندەکانی ئەو سێ فیرقە سەربازییەی کە دەخرێنە ناو سوپای سوریاوە، فەرمانداری ناوچەکانی جەزیرە و فوڕات و دێرەزووری تێدایە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو لیستەی هەسەدە دەیداتە هاوپەیمانان، ناوی ٧٠  فەرماندەی تێدایەی، کە بەشداری ڕاستەوخۆیان لە شەڕی تیرۆری داعشدا کردوە.

 هاوکات ئەو لیستە فەرماندەکانی سێ لیوای تایبەتی بۆ ئەرکانی گشتیی تێدایە و ٣٠٪ی پۆستەکانی ئەرکانی گشتی دەدرێتە هێزە کوردییەکەی ڕۆژئاوای کوردستان.




PM:02:48:29/10/2025