قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە دووبارە دەستپێدەکاتەوە

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاشكرایدەکات، کۆتایی ئەمساڵ کێشەی مووچە دەستپێدەکاتەوە و پێویستی بە چارەسەری یەکجاری هەیە. 

قوباد تاڵەبانی لە درێژەی بانگەشەی حیزبەکەی، ڕایگەیاند'' بە داخەوەم کە دەڵێم کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە و ئەوەی هەیە تەنها پینەکراوە و لە کۆتایی ئەمساڵیش جارێکی دیکە کێشەکە سەرهەڵدەداتەوە''.

ورتیشی'' هاوڵاتیان لە ئێستاوە خەڵکانێک داوا لە بافڵ تاڵەبانی دەکەن بچێتە بەغدا و چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە.'' 

قوباد تاڵەبانی دەڵێت'' من پێش دوو ساڵ وتم کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن، ئێستاش یەکێتی پێیوایە لە جیاتی پینەوپەڕۆ پێویستە کۆی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی نەشتەرگەرییەکی گەورەدا چارەسەر بکرێن.'' 

ئەم قسانەی لە درێژەی بانگەشەی هەڵبژاردنە بۆ حیزبەکەی بەهۆی ئەوەش جەختیکردەوە لەوەی، یەکێتی کار دەکات تا کێشەی مووچە و بودجە و هەموو کێشەکانی دیکە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەن چارەسەر بکات و داوای جێبەجێکردنی مادە بە مادەی دەستور لەلایەن هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمەوە دەکات.

یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌ ژماره‌ ٢٢٢ له‌ بازنه‌كانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دیاله‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌شداره‌ و هاوكات له‌ چوارچێوه‌ی سێ هاوپه‌یمانێتیدا له‌پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و به‌غدادیش به‌ زیاتر له‌ ١٥٠ كاندید به‌شداره‌و له‌و ژمارانه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌به‌شداری ژنان دراوه. 




PM:04:19:29/10/2025