لە کاتی بەتاڵکردنی تانکەری نەوتدا لە شارۆچکەی بەحرکەی هەولێر ئاگر دەکەوێتەوە، و بە پێی زانیاریە سەرەتاییەکان، شۆفێری تانکەرەکە بە سەختی بریندارە و چوار خانوو و دوکانێک و ئۆتۆمبێلێک سووتاون.
چوار شەممە، ٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، کاتژمێر شەشی ئەم ئێوارە، لە گەڕەکی ئاشتی شارۆچکەی بەحرکەی شاری هەولێر، لە کاتێکدا تانکەرێکی سوتەمەنی نەوتی بەتاڵ دەکرد بۆ ماڵێک، ئاگر لە تانکەری نەوتەکە دروست دەبێت و بە هۆیەوە شۆفێری تانکەرەکە بە ڕێژەی ٥٠٪ سوتاوە کە ناوی گۆران شوانە و تەمەنی ٣٠ ساڵە، چوار خانوو و دوکانێک و ئۆتۆمبیلێکیش سووتاون.
تا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار هیچ ڕاگەیەندراوێکی بلاونەکردوەتەوە.