وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، دوو سەربازیان لە نزیک بەنداوی تشرین لە لایەن هەسەدەوە کوژراون و سەربازێکی دیکەشمان بریندارە، تا ئێستا هەسەدە هیچ ڕاگەیاندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.
چوار شەممە، ٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، ئاژانسی فەرمی سوریا (سانا) ڕاگەیاندراوی وەزارەتی بەرگری سوریای بڵاوکردوەتەوە، سەبارەت بە هێرشێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە)، بۆ سەر سوپای سوریا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، هەسەدە بۆردومانی ئەو هێزەی کردوە کە لە یەکێک لە خاڵەکانی سوپای عەرەبی نزیک بەنداوی تشرین بوون و بە هۆیەوە دوو سەرباز کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندارە، تا ئەم کاتە هەسەدە هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، شاندێکی سەربازیی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق کۆبونەوە لەسەر یەکگرتنی هەردوو هێزەکە، لە چوارچێوەی سوپای سووریادا، وە بە پێی زانیارییەکان لە ئێستادا هەنگاوی تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا هەنگاوی بڕیەوە و لە یەکترنزیکبونەوە لە نێوان هەردولا هەیە بە پێی ڕیکەوتنی ١٠ ئازار.