هەسەدە: هەواڵەکەی وەزارەتی بەرگری سوریا ڕەتدەکەینەوە، سەربازەکانیان بە هۆی تەقینی مینەوە کوژراون


هەسەدە دەڵێت، ئەو هەواڵەی وەزارەتی بەرگری سوریا ڕەتدەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن، هێرشیان کردبێتە سەر خاڵێکی سوپای سوریا و دوو سەربازیان کوشتبن و یەکێکیان بریندار کردبێت.

 چوار شەممە، ٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) ڕایگەیاند، هەواڵەکانی وەزارەتی بەرگری سوریا کە لە ئاژانسی فەرمی سوریا (سانا) بڵاوکراوەتەوە، ڕەتی دەکەنەوە و هێزەکانیان لەو ناوچەیە هیچ جۆرە چالاکیەکیان ئەنجام نەداوە و ڕوداوەکە بە هۆی تەقینی مینەوە بوە و هیچ پەیوەندیەکیان پێوەی نیە.

ئاژانسی فەرمی سوریا (سانا) ئەم شەو(٢٩ تشڕینی یەکەم ٢٠٢٥)،  ڕاگەیاندراوی وەزارەتی بەرگری سوریای بڵاوکردوەتەوە، سەبارەت بە هێرشێکی هەسەدە بۆ سەر سوپای سوریا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، هەسەدە بۆردومانی ئەو هێزەی کردوە کە لە یەکێک لە خاڵەکانی سوپای عەرەبی نزیک بەنداوی تشرین بوون و بە هۆیەوە دوو سەرباز کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بوە.




PM:11:46:29/10/2025