سەرۆکی لیستی "بەرەی گەلەکەمان" لە هەڵبژاردن کشایەوە


سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە کەرکوک، نەجات محەمەد، سەرجەم چالاکیەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ڕاگرت و دەڵیت، هیچ پەیوەندیەکی بە لیستەکەوە نەماوە.

نەجات محەمەد، بەربژێری ژمارە یەکی لیستی بەرەی گەلەکەمان لە کەرکوک بوو، چوارشەممە، ٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، ڕایگەیاندوە، کە لە هەڵبژاردن کشاوەتەوە و چی دیکە پەیوەندی بە بەرەی گەلەوە نەماوە، بە بێ ئەوەی هۆکاری کشانەوەکەی و دوورکەوتنەوەکەی ئاشکرا بکات.

بەرەی گەلەکەمان، لیستی بەرەی گەلە، بۆ هەڵیژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی پارتە سیاسیەکەیە کە ئێستا لە زیندانە، و لە ماوەی ڕابردوودا ئەندام و بەربژێرانی بەرەی گەل ڕایانگەیاندبوو، بە هۆکاری ئابوری و ئەو دۆخەی حزبەکەیانی تێدایە، ناتوانن بانگەشەی ئاسایی بکەن و تەنها لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشە دەکەن، ئاماژەیان بەوەشداوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە فشار لەسەر کادر و لایەنگرانیان هەیە. 




AM:12:07:30/10/2025