پەرلەمانتارێکی پێشوی کوردستان هۆشداری دەدات لەوەی پەرلەمان خەریکە بە بنەماڵەی دەکرێت وبەرپرسانی باڵا منداڵەکانیان کاندید دەکەن بۆ پەرلەمان.
پەیمان عیزەدین، یاساناس، لە لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا، ڕایگەیاند'' بەرپرسی حیزبەکان دەزانن کە ھیچ ئەرکێکی سیاسی و ئابوری و قانونی ناکەوێتە سەرشانی پەرلەمان، بۆیە دەیانەوێت بۆ ئەمەش کە من وەک کۆمپانیای حیزب دەیبینم، بەرپرسەکان پشکیان ھەبێت لەکۆمپانیای پەرلەمان.''
وتیشی'' ئەمەش ھۆکاری حکومڕانی شکستخواردووی عێراقو کوردستانە، بۆ چارەسەرکرنی ئەمەش پێویستە سیستەمی حکومڕانی عێراق و کوردستان بگۆڕدرێت و رێگە لە بە بنەماڵەکردنی پەرلەمان بگیرێت.''
هەر لە درێژەی قسەکانیدا، ئەوەشی ئاشکراکرد، بەبنەماڵەیی کردنی پەرلەمانی کوردستان چاولێکەریی و بەرژوەندیی مادییە، پێشتر رەخنەکان تەنھا لەپارتی بوو کە حیزبی بەبنەماڵەیی کردووە، بەڵام لەئێستادا نەک تەواوی حیزبەکانی کوردستان بە بنەماڵەی کراوە بەعیلمانیو ئیسلامیشەوە،.''
هۆشداریدا لەوەی ئێستا کار بۆ ئەوە دەکرێت پەرلەمانیش چی بەعێراق و لە کوردستان بە بنەماڵەی بکرێت، وەک ئەوەی دەبینرێت پەرلەمانتار دەیەوێت ھاوسەرەکەی یان کوڕەکەی یان کەسە نزیکەکانی بچنە پەرلەمانەوەو وەک کۆمپانیا سەیری پەرلەمان دەکرێت، کە بەرپرسیارێتیەکی کەمو ئیمتیازاتێکی زۆری ھەیە.
هاوکات چەند لایەنەێکی دیکە باس لەوەدەکەن، زۆرینەی ئەوانەی دەچنە پەرلەمان یان کوڕە مەسئولن یان کوڕە ئاغان یان کوڕە شەهیدن.
ئەمە لە کاتێکدایە، زیاتر لە ساڵێک بەسەر ئەنجامدانی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە تا ئێستا حکومەتی نوێ کە کابینەی ١٠ دەکات پێکنەهاتوە.
هەروەها ١١ ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و زۆرێک لە کاندیدی حزبەکان یان کوڕە شەهیدن، یان لە بنەماڵەیەکن کە پێشتر کەسی یەکەمیان پەرلەمانتار بووە، یان لە بنەماڵە و خێلەکانەوە کاندید دەکرێن، هەروەها هەر یەک لە یەکێتی و پارتی بە زیاتر لە ١٥٠ کاندید لە ناوچە کوردستان و عێراقیەکان بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن.