هۆکاری بڕانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئاشكرادەکرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، ئاشكرایدەکات، ئەم ماوەی بە هۆی ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان بڕانی کارەبا لە زۆرینەی گەڕەکەکانی سلێمانی ڕووداەدات. 

سیروان محەمەد، لە لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا، ڕایگەیاند'' ئەو بڕانی کارەبای کە لە بەیانیان لە زۆرینەی ناوچەکانی سلێمانی ڕوودەدات بەهۆی ئەوەیە ئامادەکاری بۆ وەرزی سەرما و زستان دەکرێت، ئەمە لە ڕێگەی هەڵپاچینی درختەکان و ڕێکخستنی کارەکانیان.'' 

ئەوشی ڕوونکردەوە کارەکانیان، بریتیە لە هەڵپاچینی لقی ئەو درەختانە کە لە تۆڕەکانی کارەباوە نزیکە، تیمەکانیان کاتێک ئەو کارە ئەنجام دەدەن دەبێت کارەبای ئەو گەڕەکە کوژاوە بێت. 

وتەبێژەکەی کارەبای سلێمانی، جەختیشی کردەوە لەوەی ئەو بابەتە هیچ پەیوەندی بە کێشەی کارەبا یاخود تەکنیکی نییە تەنها ڕێکارێکە ساڵانە ئەجامدەدرێت. 

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی بڕیاردراوە بەشێک لە دارەکانی هەندێک ناوچە ببڕدرێنەوە بەهۆی کەمئاوی و شکەساڵی، بە تەواوی ئەو هەواڵە ڕەتکردەوە بە ناڕاست وەسفی کرد. 

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان. 




PM:01:39:30/10/2025