یاری رۆبڵۆکس لە کوردستان قەدەغە دەکرێت


وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم یاری رۆبڵۆکسی لە هێڵی ئینتەرنێتی خێزانیدا قەدەغە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیاندنێکدا دەڵێت " بەمەبەستی رێکخستنەوەی پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی ، لە بریارێکی نوێی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵگا و کەمکردنەوەی زیانی یاریە ئەلکترۆنیەکان بەتایبەت بۆ منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ، بریاردرا بە زیادکردنی یاری (رۆبلۆکس) بۆ لیستی ئەو بەرنامە و ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنانە کە پێشووتر بە بڕیاری وەزارەت فلتەرکراون".

رۆژی پێنج شەممە ٣٠ ی تشرینی یەکەم وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە نوسراوی فەرمی سەرجەم ئەو کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوانەی بواری گەیاندن لە هەرێمی کوردستان ئاگادار کراونەتەوە کە ئەم یاریە ئەلکترۆنیە قەدەغە و سانسۆر بکەن لە پاکێجی خێزانیدا.

ئەم یاریە لەسەر ئاستی جیهانیش بۆتە مایەی توندتیژی و هەراسانکردنی منداڵان و ژنان، هەر بۆیە چەندان وڵات قەدەغەیان کردووە. 




PM:11:32:30/10/2025