عەلی باپیر: چاوه‌ڕێی خێر له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ناكرێت

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ڕایگەیاند'' چاوه‌ڕێی خێر له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ناكرێت، هەرکەسێک چاوەڕێی خێر لە دەسەڵاتی هەرێم بکات بەهەڵەدا چووە".

عەلی باپیر، لە دواین لێدوانیدا، باسی لەوەکرد، ئەگەر ئەم دۆخەی ئێستا هەرێم باش بەڕێوەبردن بێت، ئەی خراپ بەڕێوەبردن چۆنە؟، خەڵک هەژارە و دەسەڵاتدرانیش فڕۆکەی تایبەتیان هەیە و پارەی خەڵکیان بردووەتە دەرەوەی هەرێم. 

سەبارەت بە عێراق وتیشی'' ئەم هەڵبژاردنە گرنگە چونکە پرسی مووچە و نەوت چووەتە بەغدا و لەگەڵ ئەوەداین هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەندروستی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هەبێت.'' 

عەلی باپیر لە بارەی حکومەتی هەرێمەوە جەختیکردەوە لەوەی، لە هەرێمی کوردستان حکومەت و پەرلەمان شکۆی شکێندراوە، وتیشی'' من پێم سەیرە پەرلەمانتارەکان بەبێ ئەوەی کاری پەرلەمانتاری بکەن چۆن مووچە وەردەگرن و چۆن پێی مورتاحن.'' 

باسی لە ریفراندۆم کرد و وتی'' کاتی ریفراندۆمەکە دەسەڵاتدارانی هەرێم وایان دەزانی بوونە دەوڵەت و دەیانوت دەبینە دوو دراوسێی باش لەگەڵ عێراق، هەر بۆ رۆژی دواتر بە عێراقیان دەوت دەرگای وتوێژ دامەخەن". 

کۆمەڵەی دادگەریی کۆی کاندیدەکانی بۆ پەرلەمانی عێراق ٧ کاندیدە، سلێمانی ٣ کاندید، هەولێر ٣ کاندید، دهۆک ١ کاندید. لەکۆی ئەو ٧ کاندیدە یەک کاندید ئافرەتە.




AM:09:14:31/10/2025