ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، بڵاویکردەوە'' داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی زیاتر کە ١٢ ملیار دینار بووە لە کاتێکدا هەفتەی ڕابردوو ١٤ ملیار بووە.''
لە ڕاگەیەندراوی ماڵپەڕی شەفافیەت هاتووە'' داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان له رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەم تاوه‌كو ٣١ی تشرینی یەکەم، بڕی زیاتر له ١٢ ملیار و ٥٠٩ ملیۆن و ٩٢٤ هه‌زار دیناره، كه ٩٥٪ داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه هه‌یه.''
ئاماژە بەوەشکراوە، ١١ ملیار و ٨٦٦ ملیۆن و ٢١٤ هه‌زار و ٧٣٧ دیناری واتا ٩٥٪ داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی ٦٤٣ ملیۆن و ٧٠٩ هه‌زار و ٣٠٤ دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه.
ئەمە لە کاتێکدایە داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دوو ملیار دینار کەم کردوە بەوپێیەی هەفتەی ڕابردو داهات بریتی بوو لە ١٤ ملیار و ٣٣١ ملیۆن و ٨٥٣ هەزار دینار.