لەبارەی بۆردومانی پیرمامەوە دژە تیرۆر ڕونکرنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لەبارەی بۆردومانی پیرمامەوە دژە تیرۆر ڕونکرنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت" ئەم دەنگۆیە هیچ ڕاستییەکی تیدا نییە و هیچ ڕووداوێکی لەو جۆرەش ڕووی نەداوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بووە".

رۆژی هەینی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ دژەتیرۆری کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەواڵێکی ناڕاست لە هەندێ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە، کە گوایە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە. "

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم دەنگۆیە هیچ ڕاستییەکی تیدا نییە و هیچ ڕووداوێکی لەو جۆرەش ڕووی نەداوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بووە هیچ جێگەی مەترسی نییە".




PM:04:10:31/10/2025