بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلەی ڕێختەر گەرمیانی هەژاند

‌کەلار

بومەلەرزەیەک لە کاتژمێر ١٤:٢٥، قەزای کەلار و دەوروبەری هەژاند، بە پێی زانیارییەکانیش گوڕی بومەلەرزەکە ٤.٤ پلەی ڕێختەر بوە بە قوڵایی ١٧ کیلۆمەتر.

شەممە، ١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بومەلەرزەیەک لە قەزای کەلاری ئیدارەی گەرمیان و دەروبەری ڕویدا کە ناوەندی بومەلەرزەکە گوندی زەماوەنگە بوە و گوڕی بومەلەرزەکەش ٤.٤ پلەی ڕێختەر بوە و خەڵک هەستیان پێکردوە.

تا ئێستا بەڕێوبەرایتەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی حکموتی هەرێمی کوردستان هیچ زانیاریەکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردوەتەوە. بە پێی ئامارەکانی ڕابردوی ئەو بەڕیوبەرایەتیە تەنها لە مانگی ئابدا لە هەرێمی کوردستان ٥٦ بومەلەرزە ڕویداوە و بەهێزترین گوڕیان ٣.٤ پلەی ڕێختەر بوە.




PM:03:32:01/11/2025