میدیای جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردەوە، شاسوار عەبدولواحید سبەی ئێوارە بەشداری بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی دەکات.
شەممە، ١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەناڵی ئێن ئاڕ تی، میدیای جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەواڵێکی بڵاوکردەوەتەوە و دەڵیت، سبەی ئێوارە(٢تشرینی دووەم) بۆ یەکەمجار لە دوای زیندانیکردنی، شاسوار عەبدولواحید بەشداری بەرنامەی تاوتوێی کەناڵەکە دەبێت و لەسەر دۆخی سیاسی و هەڵبژاردن قسە دەکات، سەبارەت بە شێوازی قسەکردنی کە ئایا بە چ ڕێگایەک بەشداری دەکات باس نەکراوە.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە و لە ١٢ ئابی ٢٠٢٥، دەستگیرا و لە ٢ ئەیلولی ٢٠٢٥ سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لە ئێستاشدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بانگەشەی هەڵیژاردندایە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەڵبژاردنی ساڵی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستاندا خاوەنی ١٥ کورسیە.