ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەڵاحەدین بەهادین، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستەکەی لە پارێزگای دهۆک، دەڵێت "بەربژێرانی یەکگرتوو ریکلامیان ناوێ، لافیتە دڕاندن قیمەتی نییە لای ئێمە، پەرلەمانتارانی پێشتریش ئامادەیی و ئەدا و ژیاننامە و کاریان زانراوە''.
شەممە، ١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە پارێزفای دهۆک، بەشداری بانگەشەی حزبەکەی کرد، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وتارێکی پێشکەشكرد و ڕایگەیاند" بەرنامەمان خزمەتکردنی قەوارەی هەرێمەکەمانە، لەگەڵ پاراستنی ئەو هەرێمە لە هەموو پیلان و بەڵایەک کە بەسەری دێت، رێباز و راستەڕێی خۆمان بزر ناکەین، میانڕۆیی مەنهەجی ئێمەیە، ستراتیژیمان ئیسلامخوازی و میانڕۆییە''.
١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچیت و لە ٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکردوە و سەرجەم پارتە سیاسیەکان و بەربژێرە سەربەخۆکان پێشبڕکێیانە لەسەر بەدەست هێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق، یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان چوار بەربژێری لە سنوری پارێزگای دهۆک هەیە.