مەسعود بارزانی: بە لای پارتیەوە هەڵبژاردن بۆ بە دەستهێنانی پۆست نییە

‌مەسعود بارزانی- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی، ڕایگەیاند "هەڵبژاردن بۆ بەدەستهێنانی پۆست نییە بە لای پارتیەوە، ئێمە لەم ڕێگایەوە دەمانەوێت هێزی پارتی پیشانی هەموو لایەک بدەین، بۆ بەرگریکردن لە مافی خەڵكی کوردستان".

شەممە، ١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک لەگەڵ کەساییەتیە ئاینیەکانی دهۆک  لە بارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە کۆبوەوە، و ووتی "ئێمە دەمانەوێت میلەت ئازاد ببێت و بە ئازادی بڕیاری خۆی بدات، ئێمە دەمانەوێت بە هێزی پارتیەوە بەرگری لە مافی خەڵكی کوردستان و عێراق بکەین".

١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچیت و لە ٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکردوە و سەرجەم پارتە سیاسیەکان و بەربژێرە سەربەخۆکان پێشبڕکێیانە لەسەر بەدەست هێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق.




PM:06:20:01/11/2025