وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند" سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێت".
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند " سبەی یەکشەممە ٢ی تشرینی دووەم،مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت".
وەزارەتی دارایی راشیدەگەیەنێت کە هەر سبەی مووچەی مانگی هەشتی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ١ی تەممووزی ٢٠٢٥ەوە، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە مووچەکانیان لەبەغداوە دێت تا ئێستا مووچەی مانگی نۆ و دەیان وەرنەگرتووەو ئەم هەفتەیە یەکلایی دەبێتەوە کە بەغدا رەوانەی هەرێمی دەکات، یان دوا دەکەوێت بۆ دوای هەڵبژاردن.