نزیکی نیو ملیۆن گەشتیار سەردانی ڤیستڤاڵی هەناری هەڵەبجەیان دەکەن


لە سێ رۆژی ڤیستڤاڵی ئەمساڵی هەناری هەڵەبجە ژمارەی سەردانیکار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوەو گەیشتە ٤١٩ هەزار كەس.

شەوی ١ ی تشرینی دووەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پارێزگار و بەڕێوەبەری گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەڵەبجە ئاشکرایان کرد کە ژمارەی گەشتیاران  ٤١٩ هەزار بووە.

لە بارەی فرۆشی ڤیستڤاڵەکەوە ئاماژەیان بەوە کرد کە فرۆشی فیستیڤاڵەکە: یەک ملیار ٧٠٠ ملیۆن بووە کە بەرهەمە کشتووکاڵیەکان: ٧٠٠ ملیۆن دینارو خواردەمەنی ٨٠٠ ملیۆن دینار و، کاری دەستی ٢٠٠ ملیۆن دیناربووە.

ڤیستڤاڵەکە بە بێ کێشەی گەورە بەڕێوەچووە، تاکە کێشەی گەورە قەرەباڵغی و کێشەی هاتوچۆی گەیشتن و گەڕانەوەی هاوڵاتیان بووە بۆ شارەکانی خۆیان.




PM:11:16:01/11/2025