ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات و بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لەو سنورە دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە درێژەی وتارەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کورردستان سەردانی سلێمانی دەکات ووتارێک پێشکەش دەکات.

پێشتریش هێمن هەورامی، لە دواین لێدوانێدا ڕایگەیاندبوو'' مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، جێگرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەچنە سلێمانی و بانگەشەیەكی هێمن لەوێش بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، دەست پێ‌ دەكەن."

پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارەی ٢٧٥ بەشداری لە هەڵبژاردنی عێراق کردوە، پارتی لە پارێزگای سلێمانی بۆ ١٨ کورسی ئەو پارێزگایە ٣٦ کاندیدی دیاریکردووە.

بڕیارە هەڵبژاردن ڕۆژی ١١ی مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت، پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق ٣١ كورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا؛ لە هەولێر ٩ كورسی، لە دهۆك ٨ كورسی، لە سلێمانی ٣ كورسی، كەركووك ٢ كورسی، نەینەوا ٩ كورسی.




AM:10:17:02/11/2025