کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەهۆی
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ ماوەی ٩ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند لە نێوان
پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
رۆژی یەکشەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەكانی عێراق،بڕیاریدا کە لە ڕۆژی ٥ـی ئەم مانگە ـەوە تا ١٣ـی ئەم مانگە
هاتوچۆ کردن لە دوای بانگی شێوانەوە قەدەغە دەبێت لە نێوان شارەکانی عێراقدا.
بڕیارەکە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
له ههموو
عێراق به ههرێمی كوردستانیشهوه، ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ هاووڵاتی مافی
دەنگدانیان هەیە، کە ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ کەسیان بەشداریی دەنگدانی گشتی
دەکەن و ١ ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٩٨٠ هاووڵاتی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت دەکەن.
بۆ ههڵبژاردنی
ئەم خوولەی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە ١١ ی تشرینی دووەم ئەنجامبدرێت ٣٨ پارتی
سیاسی، ٣١ هاوپهیمانی و ٧٥ لیستی تاكهكهسی بهشداری له ههڵبژاردن دهكهن، ٧
هەزار و ٧٦٨ کەسیش لە هەردوو ڕەگەز، پێنج هەزار و ٥٢٠ پیاو و دوو هەزار و ٢٤٨
ئافرەتیش خۆیان کاندید کردووە.