قایمقامی کۆیە، تاریق حەیدەر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باس لەوە دەکات بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتی بڕی ١٥ ملیار دینار بۆ پرۆژەکانی کۆیە خەرجکراوە.
یەک شەممە، ٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تاریق حەیدەر قایمقامی قەزای کۆیە لەسەر پرۆژەکانی کۆیە قسەی بۆ میدیاکان کرد و ئاماژەی بەوەدا لە ناو کۆیەدا بە هۆی نەبوونی بودجەوە ٢٠ پرۆژە ڕاگیراون و لەسەر بڕیاری بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ١٥ ملیار دیناری لە ئیدارەی گشتی، بۆ سەرجەم سێکتەرەکان خەرجکراوە.
قایمقامی کۆیە باسی لەوەش کرد، کە ڕەزامەندی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە لە کۆیەدا دەدرێت، بەڵام پارەی بۆ خەرج ناکەن، بۆیە ڕویان لە ئیدارەی گشتی یەکێتی کردوە.