بەرەی گەل، لەسەر لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاتە دەنگ و داوا دەکات داواکاری گشتی لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار دۆسیەکەی بجوڵێنن.
بەرەی گەل یەکشەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە'' ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وتارێكی بانگەشەی حیزبیەكەی خویدا، زۆر بە روونی و ڕاشکاوی دەست نیشانی ئەوانەی کرد کە لە ڕۆژی ٢٢ی ئاب بە تۆپ و تانك پەلەماری لالەزاریاندا لە شاری سلێمانی ، چەندین کەسیان شەهید و بریندارکرد.''
بەرەی گەل دەڵێت'' بۆیە ئەم دەربڕینەی سەرۆکی حکومەت بەسە بۆ ئەوەی داواکاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دۆسیەی ئە م ڕووداوە بجوڵێنن ، تاكو تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە و یاسا سەروەربێت.''
ئاماژە بەوەشكراوە، لە شەڕەکەی لالەزار لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل و دەیان کەس لەهەڤاڵەکانیان دەستگیرکرد، جگە لەوێران کردنی چەندین باڵەخانە و تاڵان کردنی، گوزمەیەک پارەی یانەی نەورۆزیشیان بەتاڵان برد.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٢ی ئابی ئەم ساڵ شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و لاهور شێخ جەنگی و لایەنگرانی لە گەڕەکەی سەرچنار لە شاری سلێمانی دروست بوو لە دەرئەنجام لاهور دەستگیرکرا.