رێکخراوێکی کوردی ئاشكرایكردوه، له‌ماوه‌ی سی ساڵدا ١٧٠ رۆژنامه‌نووس له‌ئێران ده‌ستگیر كراون.
رێكخراوی ده‌نگی ده‌ستگیرگراوانی كورد‌و ئێرانی لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە'' دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان له‌و وڵاته بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە، به‌تابیه‌تیش دوای سەرهەڵدانی راپه‌ڕین و ناڕه‌زاییه‌كانی (ژن، ژیان ، ئازادی) له ساڵی ٢٠٢٢، کە له‌و كاته‌وه ١٧٠ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون کە ٢٣یان ژنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەستگیرکردنەکە بەهۆی ڕووماڵکردنی ناڕەزایەتییەکان یان بڵاوکردنەوەی زانیاریی پەیوەست بەو پێشێلکارییانەی دەسەڵاتداران ئەنجامیانداوە.
هاوكات رێكخراوه‌كه داوای له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ كردوه فشاربخه‌نه سه‌ر تاران بۆ کۆتایی هێنان بە ره‌شبگیری و زامنکردنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژنامەگەری .
هەروەها، ٢١ كه‌س له‌رۆژنامه‌وانه به‌ندكراوه‌كان به ٦٠ ساڵ زیندانی حوكمدراون و ٤١ی تریشیان بەبێ گەرەنتی یاسایی و پارێزەر دادگایی کراون.