ئەمڕۆ ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هۆگرحمە فەرەج شاڵی، بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە'' هۆگرحمە فەرەج شاڵی، بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبا و كەسایەتیی ناسراوی کوردستان کۆاجی دوایی کرد.''
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت'' هۆگر شاڵی كەسایەتییەكی بەتوانا و لێهاتوو بوو لە كاری وەزیفیدا لە شوێنێک کاری کردبێت جێگە دەستی دیار بووە و هەمیشە خۆی بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان تەرخان کردبوو.''
هەروەها، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان و کەسوکار و دۆست و هاوكارانی کرد.